250 پارێزه‌ر داوای دیداری ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن
"زیاتر لە ساڵێكە ھیچ زانیارییەك لەسەر رەوشی ئۆجەلان نییە"
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ 250 پارێزه‌ر به مه‌به‌ستی دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری له بۆرسا بكه‌ن.
پلاتفۆرمی مافناسانی ئازاد رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆشه‌گیرییه‌كی دژوار خراوه‌ته‌سه‌ر ئۆجه‌لان و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و نیوه رێگه ناده‌ن، ئۆجه‌لان پارێزه‌رانی ببینێت و هه‌روه‌ها ماوه‌ی زیاتر له سالێكیشه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئۆجه‌لان نییه.
پێشتر چەندین جار بنەماڵەی ئۆجەلان داوایان كردووە سەردانی ئیمرالی بكەن، بەڵام داواكەیان رەتكراوەتەوە، ھەروەھا ئەوان نەبوونی زانیاری لەسەر ئۆجەلان بە مەترسی دەزانن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگرییدا، لە کینیا دەستگیرکرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕالی بەندكرا.
