كارمه‌ندێكی ئاسایشی سلێمانی كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت
دانیشتووی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی سلێمانی بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كارمه‌ندێكی ئاسایش له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، كارمه‌نده‌كه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به په‌تێكه‌وه هه‌ڵواسیوه و خۆی خنكاندووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش دانیشتووی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی سلێمانی بووه و ته‌مه‌نیشی 38 ساڵه، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و كارمه‌ندی ئاشكرا نه‌كردووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، ته‌رمی ئه‌و كارمه‌نده گواستراوه‌ته‌وه پزیشكی دادی سلێمانی و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ری نیوز