واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: کۆتایی مانگی سێ یان سەرەتای مانگی چوار هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێن
K24- هه‌ولێر:
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: دەستیان کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان، هه‌روه‌ها گوتیشی: پێشنیاز کراوە هەر سێ هەڵبژاردنەکە "پەرلەمان، سەرۆكایەتی و پارێزگاكان" لە یەک رۆژدا ئەنجام بدرێت.
سه‌رۆكی كۆمسیۆن كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاشکرا دەکات و ده‌ڵێت: کۆتایی مانگی سێ یان سەرەتای مانگی چوار هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه فه‌رهاد مه‌لا ساڵح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیش ئاشکرای دەکات، بریارە کۆبوونەوەی 5 قۆڵی بەسەرپەرشتی حکوومەت ئەنجام بدرێت.