به ڤیدیۆ.. بۆ یه‌كه‌مجار رۆژنامه‌وانێك ده‌چێته زیندانی شازاده‌كان له سعوودیه
"نایابترین زیندانی جیهانه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌وانێكی كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی، ده‌چێته هۆتێلی ریتزر كارلتۆن له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، كه شوێنی ده‌ستبه‌ركردنی شازاده‌كانی سعوودیه‌یه.
تا ئێستاش ناوی زۆرێك له‌و شازادانه به نهێنی ماوه‌ته‌وه و ئاشكرا نه‌كراون، به‌ڵام دیارترینیان وه‌لید بن ته‌ڵاڵه، كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی عه‌ره‌بی داده‌نرێت، یه‌كێكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه.
هۆكاری ده‌ستبه‌ركردنیشیان، له چوارچێوه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه، كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنیشینه‌وه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كرێت.
لیز دۆسیت، په‌یامنێری بی بی سی، یه‌كه‌م رۆژنامه‌وانه كه رێگه‌ی پێدراوه بچێته ناو هۆتێله‌كه، له دوای رووداوی ده‌ستبه‌ركردنی شازاده‌كان.
هه‌ندێك له میدیاكانیش ناویان له‌و هۆتێله ناوه، نایابترین زیندانیی جیهان، به‌و پێیه‌ی پێشتر نرخی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له ریتز كارلتۆن، 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
تا ئێستاش نزیكه‌ی 95%ی ئه‌و شازادانه رازیبوونه به‌رامبه‌ر به چوونه ده‌ره‌وه‌یان له خۆشگوزه‌رانترین هۆتێلی جیهان، به‌شێكی زۆری سامانه‌كه‌یان راده‌ست بكه‌ن.