به فه‌رمی مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 نوێكرده‌وه
نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 700 ملیۆن یۆرۆیه
لیۆنێل مێسی كۆتایی به مشتومڕی میدیاكان هێنا و به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرد، نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 700 ملیۆن یۆرۆیه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 نۆڤێمبه‌ری 2017، بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی وێنه‌ی لیۆنێل مێسی له كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هاوشانی ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی: مێسی تا 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ كردۆته‌وه و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 700 ملیۆن یۆرۆیه.
لیۆنێل مێسی له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه، 4 هه‌زار 788 رۆژه ژیانی تایبه‌تی و وه‌رزشی خۆی له بارسێلۆنا به‌سه‌ر ده‌بات.
مێسی 602 یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه و 523 گۆڵی كردووه و 30 ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه.
