مێسی ئه‌و شته سه‌یره ئاشكرا ده‌كات كه زۆر بێزاری ده‌كات
مێسی خاڵی لاوازی له ژیانی خۆیدا ئاشكرا كرد
لیۆنێل مێسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، له ژیانی كه‌سی و تایبه‌تی خۆی خاڵی لاوازی خۆی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ناتوانم به‌بێ چوكولاته بژیم.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركا بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت: بڕێكی زۆر چوكولاته به‌كارده‌هێنم، ده‌شزانم هه‌ڵه‌م و به خاڵێكی لاوازی خۆمی ده‌زانم.
مێسی گوتیشی: دان به‌وه داده‌نێم، كه زۆرجار كاتی چوكولاته خواردن نییه، به‌ڵام من ده‌یخۆم و زیاده‌ڕووی له خواردنی ده‌كه‌م.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی به‌نه‌خۆشی و گرفتی گه‌شه‌نه‌كردن تێپه‌ڕكرد، دواتر له ته‌مه‌نی 14 ساڵی روویكرده بارسێلۆنا و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌مرۆش به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 درێژ كرده‌وه.
