وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
تاران: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربازیمان له‌گه‌ڵ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن نییه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاره له‌و "تاوانانه‌ی" سعوودیه له یه‌مه‌ن ئه‌نجامیان ده‌دات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مه‌ریكا له بری ئه‌وه‌ی داوا له سعوودیه بكات هه‌ڵمه‌ته‌كانی له یه‌مه‌ن رابگرێت، پاڵپشتی له‌و وڵاته ده‌كات.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، تاران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربازی به ناوخۆی یه‌مه‌نه‌وه نییه و ره‌تیشی ده‌كاته‌وه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌و وڵاته‌وه كردبێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "توانای به‌رگری و مووشه‌كییه‌كانی یه‌مه‌ن كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ن و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه".
ئه‌و بانگه‌شانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه، كه پێشتر سهلمنێراوه ئه‌و مووشه دوورمه‌ودایانه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی سعوودیه‌ی ده‌كه‌ن، درووستكراوی ئێرانن.
هه‌فته‌ی رابردووش كۆشكی سپی پێشوازی له راگه‌یه‌ندراوێكی سعوودیه كرد، كه تێیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، به‌نده‌ری حه‌دیده و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه به په‌له‌كان بۆ گه‌لی یه‌مه‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ی پێویستییان به‌و هاوكارییانه هه‌یه.