ئاوارەكانی خورماتوو داوای مافەكانیان دەكەن

دۆخی خورماتوو ئاسایی بكرێتەوە

K24 - گەرمیان

ئاوارەكانی خورماتوو لە بەرامبەر خراپی گوزەرانیان و كاولكاری حەشدی شەعبی گردبوونەوەوە یاداشتێكیان ئاراستەی رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە تێیدا داوا دەكەن مافەكانیان بۆ بگێڕنەوە و بگەڕێنەوە خورماتوو.

لە یاداشتەكە ئاوارەكانی خورماتوو داوا دەكەن، لایەنەكان ھەوڵبدەن بۆ ئەوەی بە زووترین كات بگەڕێنەوە خورماتوو، ھەروەھا داواش دەكەن، لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون لە كێشەكانی خورماتوو پێك بھێندرێت.

لە بەشێكی دیكەی یاداشی ئاوارەكانی خورماتوو ھاتووە، قەرەبووی زیان لێكەوتووانی خورماتوو بكرێتەوە و دۆخی شارۆچكەكە ئاسایی بكرێتەوە و ئاشتی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بۆ ھەموو پێكھاتەكان دەستەبەر بكرێت.

ھەروەھا ئاوارەكانی خورماتوو داواش دەكەن، ھێزێكی بێ لایەن بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی خورماتوو و سەرجەم ھاووڵاتیانی بە بێ جیاوازی بنێردێتە ناوچەكە.

وەك لە دروشمەكانیاندا ھاتووە، ئاوارەكانی خورماتوو ئیدانەی ئەو لایەن و كەسانە دەكەن كە خیانەتیان لێكردون بۆ رادەستكردنی خورماتوو، گلەییش لە بێدەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكەن لەسەر داگیركردن و تاڵانكردنی شارۆچكەكە لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی.

یاداشتی ئاوارەكانی خورماتوو