كۆسرەت رەسوڵ پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاودەكاتەوە
"باری تەندروستیم بەرەو باشتر دەچێت"
K24 - ھەولێر
كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە بەرلین پەیامێكی بڵاوكردەوە و وێڕای سوپاسگوزاری بۆ خەڵكی كوردستان لە پەرۆشیان بۆ تێكچوونی تەندروستی ھیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە كوردستان.
لە پەیامەكەدا كۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: "دوای سێ ھەفتە لە بەرلین بۆ چارەسەری تەندروستی، ئێستا باری تەندروستیم بەرەو باشتر چووە و ھیوادارم بگەڕێمەوە كوردستان و ھەموومان پێكەوە خزمەتی میللەتەكەمان بكەین".
رۆژی 11 ئەم مانگە كۆسرەت رەسوڵ، لە سلێمانی باری تەندروستی تێكچوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە نەشتەرگەریەكی بۆ كرا، دواتر بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكرا و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەرلین چارەسەری پزیشكی بۆكراوە.