لە كۆبوونەوەی حكومەت راپۆرتێك لەبارەی كەركووك و خورماتوو دەخرێتەڕوو
گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك دەكرێت
K24 - ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەدایە".
گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كاروباری شەھید و ئەنفالكراوان راپۆرتێك لەبارەی رووداوەكانی كەركووك و خورماتوو دەخاتەڕوو تێیدا وردەكاری رووداوەكان و قوربانییەكانی شیدەكاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار راپۆوتێك لەبارەی پهیڕهوی دامهزراندنی ئهنجومهنهكانی شارهوانی له ههرێم پێشكەش بكات و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێك سەبارەت به پرۆسهی وهرگرتنی دهرچووانی قۆناغی ئامادهیی له زانكۆ و پهیمانگاكان بخاتەڕوو.
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ئاوارەكانی خورماتوو لە گردبوونەوەیەكدا یاداشتێكیان ئاراستەی دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق كرد و داوایان كرد كە قەرەبوو بكرێنەوە و ھەوڵبدەن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، ھەروەھا گلەییان لە ھەردوو حكومەتی عێراق و ھەرێم كرد كە تا ئێستا وەك پێویست ئاوڕیان لێ نەداونەتەوە.