ھەڤاڵ ئەبوبەكر لەبارەی قاسە بەتاڵەكە ھاتە دەنگ

وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی دەستبەکار دەبێت

K24 - سلێمانی

دوای واژووکردنی مەرسومی بوون بە پارێزگاری سلێمانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمەوە، بڕیارە ھەڤاڵ ئەبوبەکر، وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی دەستبەکاربێت، پارێزگاری نوێ دەڵێت، بە گیانی خەباتکارانەوە خزمەتی خەڵك دەکات.

لەبارەی ئەو دەنگۆیەی كە دەگوترێت پارێزگاری نوێی سلێمانی دەچێتە سەر قاسەیەكی بەتاڵ، ھەڤاڵ ئەبوبەكر بە كوردستان24 گوت: "بۆ قاسەی پڕ و بەتاڵ ناچینە ناو حكومەتی خۆجێی، بەڵكو بۆ خزمەتكردن دەچین، خزمەتكردنیش پێویستی بە ئیرادە ھەیە، دەمانەوێت بە روحیەتی پێشمەرگانەوە خەبات بكەین".