شەلال عەبدول: هەڕەشە لەسەر ژیانمان هەیە و ناگەڕێینەوە خورماتوو

"جگە لە ئەنجوومەنی قەزاكە كەس دەسەڵاتی لادانی قایمقامی نییە"

K24 - ھەولێر

شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو بە کوردستان24 راگەیاند، بەهۆی بوونی هەڕەشە لەسەر ژیانیان ناتوانن بگەڕێنەوە شارەکەیان و دەشڵێت، لابردنی قایمقام لە پۆستەکەی تەنیا لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی شارۆچکەی خورماتوو دایە.

گوتیشی: "گرووپەكانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت خۆیان بە دیلی یاسا و ھێزە ئەمنییەكان بن".

لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ شارۆچكەكە قایمقامی خورماتوو گوتی: "مەترسی لەسەر ھەموو تاكێكی كورد ھەیە بە ئێمەشەوە، تا ئێستا ھێزەكانی پێشمەرگە و بەرپرسانی حزبی ئەمنی كەسیان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە تا ئێمەش بگەڕێینەوە خورماتوو، ئەگەر خەڵكی كوردماتوو نەتوانێ بەسەر بەرزی بگەڕێتەوە و ئیش و كارەكانی رایی بكات، منیش ئامادەنیم بگەڕێمەوە".