له كه‌ركووك ئاڵای عێراق له‌سه‌ر په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ش هه‌ڵكرا
هاووڵاتییه‌كی كورد به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڵێت: "قوڕ به‌سه‌رمان تۆشیان فرۆشت"
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئاڵای عێراق له‌سه‌ر په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه، كه سیمبۆلی پارێزگاریكردنه له شاری كه‌ركووك و پێكهاته‌كانی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ده‌شه‌كێته‌وه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه كوردستانییه‌كان، به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، وێڕای ئاواره‌بوونی زیاتر له 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه، ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ش قه‌ده‌غه‌كرا.
په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه، له ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركووك دانراوه و له دوێنێوه ئاڵای عێراق، له جیاتی ئاڵای كوردستان به ده‌ستی پێشمهرگهكهوه هه‌ڵواسراوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته نیگه‌رانی پێكهاته‌ی كورد له كه‌ركووك.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتییه‌كی كورد كه ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه، به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڵێت: "به تاقی ته‌نیا تۆ ره‌مزی كوردایه‌تیت پێوه‌دیار بوو، قوڕ به‌سه‌رمان تۆشیان فرۆشت".
دانانی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ شاره‌كه، كه دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كرد له كه‌ركووك.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌ند به‌رپرسێكی دیاریكراوی ناوی یه‌كێتی، له رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێردا له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، شاری كه‌ركووك و خورماتوو و به‌شێك له ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌ستی ئه‌و هێزانه كرد.
دواتریش هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاواز، راده‌ستكردنی كه‌ركووكیان به خیانه‌ت له قه‌ڵه‌مدا.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، "چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له ڕێبازی یه‌كێتی بونه هاوكار و ده‌ستكێشی داگیركه‌ران و ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی كه‌ركوك و دووز ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كاڵفامه‌كانی یه‌كێتی".