ململانێى سعووديه و ئێران لهسهر بازارى عێراق توندتر دهبێت
عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕی كاڵا و كەلوپەلی ھاوردەكراو.
K24 – ههولێر:
ململانێكانى نێوان سعووديه و ئێران له سهر بازارى عێراق چڕ بوونهتهوه و به گوێرهى زانيارييهكان عێراق بەمەبەستی زیادكردنی رێژەی باج و گومرگ بەربەست دەخاتە بەردەم بازرگانانی ئێرانی و لەبەرامبەردا بازرگانانی سعودی داوا لە بازرگانانی عێراقی دەكەن كە كرێكارانی ئێرانی لە عێراق وەردەنێن و ئەوان قەرەبوویان دەكەنەوە.
لهو بارهيهوه، سەرۆكی ژوورهكانی بازرگانی عێراق و ئێران رایدەگەیەنن، عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕی كاڵا و كەلوپەلی ھاوردەكراو.