له ئێران په‌رله‌مانتارێكى كورد داواى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران ده‌كات
30 ھەزار كەس راستەوخۆ بەھۆی داخرانی ئەو سنوورە گوزەرانیان كەوتووەتە مەترسییەوە
K24 – هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی رۆژھەڵاتی كوردستان داوای كردنەوەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمه‌ران دەكات و رايده‌گه‌يه‌نێت، 30 ھەزار كەس راستەوخۆ بەھۆی داخرانی ئەو سنوورە گوزەرانیان كەوتووەتە مەترسییەوە.
رەسول خزری نوێنەری شاری پیرانشار‌و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران بە ته‌لەڤزیۆنی فەرمی ئێرانی راگەیاندووە، داخستنى ده‌روازه‌ى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران زیانی جدی لە 7 پارێزگای ئێران داوە.
بەگوتەی ئەو 30 ھەزار كەس لە خەڵكی سەرسنووریش بەھۆی داخرانی ئەو دەروازە سنوورییە بێكاربوونە و گوزەرانیان كەوتووەتەوە مەترسییەوە.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە داوای كردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە لە حكومەتی ئێران كردووه و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، توركیا ھەلەكەی قۆستووه‌ته‌وه و ئێران و دانيشتوانى سه‌ر سنوور زيانمه‌ندى سه‌ره‌كين.