بێرنارد ھێنری: جیھان قەرزاری كورد و پێشمەرگەیە
و پێویستە ھەرچی زووە ئەو قەرزە بدەنەوە
K24 – ههولێر:
بێرنارد ھێنری لێڤی، بیرمەندی فەرەنسی، بە كوردستان24ی راگەیاند، جیھان ھەمووی قەرزاری كورد و پێشمەرگەیە و پێویستە ھەرچی زووە ئەو قەرزە بدەنەوە.
لێڤی گوتیشی: کورد لەسەر رێگەی راستە و مێژوو و ئەزموون سەلماندوویەتی کە لە کۆتاییدا راستی و دادپەروەری سەردەکەوێت.
جەختیشیكردەوە، كورد خیانەتی لێكراوە، بەڵام دۆخەكە درێژە ناكێشێت و دادپەروەری لە بەرژەوەندی كورد دایە و لە كۆتاییدا ئەو دۆخەی ئێستا بە قازانجی كورد دەشكێتەوە.