شازاده‌یه‌كی سعوودی له به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیار دۆلار ئازادكرا
به پاره ئازادی خۆیان ده‌كڕنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سعوودی ئاشكرای ده‌كات، شازاده "موتعب بن عه‌بدوڵڵا" بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێت.
ئه‌و شازاده‌یه، پێشتر سه‌رۆكایه‌تی گاردی نیشتمانی ده‌كرد، دواتر له هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین، له‌گه‌ڵ ده‌یان شازاده و به‌رپرسی دیكه‌ی باڵای ئه‌و وڵاته، له هۆتێل ریتز كارلتۆن، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌شداره له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و شازاده‌یه به‌رامبه‌ر ئازادكردنیدا، ده‌بێت زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: "جگه له‌و شازاده‌یه، سێ به‌رپرسی دیكه‌ی تێوه‌گلاو له گه‌نده‌ڵی، كێشه‌كانییان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر به‌ڕه پاره‌یه‌كی زۆر له داهاتوودا ئازاد ده‌كرێن".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، به‌رپرسانی سعوودیه رایانگه‌یاندووه، 95%ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، رازیبوونه ئازادی خۆیان به پاره بكڕنه‌وه و به‌شێكی زۆر له سه‌روه‌ته‌كه‌یان ببه‌خشن.
