فوئاد مه‌عسووم و نێچیرڤان بارزانی رەوشی کەرکووک تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بۆ تاووتوێکردنی رەوشی کەرکووک و دانانی نەخشە رێگایەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە هەولێر فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کۆبووەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە، سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەتەوە.