ئه‌مریكا: چاودێری ره‌وشی خورماتوو ده‌كه‌ین

حەشدی شەعبی تاڵان و كاولكاری ئەنجامداوە

K24 - واشنتن

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی نوێترین بارودۆخی خورماتوو و پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ دژی هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچه‌یه له وه‌ڵامی پرسیاری لۆری ملڕۆی، په‌یامنێری كوردستان24دا له‌ واشنتن رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرتانه‌ی بینیووه‌ كه‌ باس له‌ پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوتان و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن.

 گوتیشی، ئه‌وان چاودێری ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌.