به ڤیدیۆ.. ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو وه‌رزشوانه ده‌یكه‌ن تووشی شۆكت ده‌كات
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وه‌رزشوانه ده‌یكه‌ن باوه‌ڕپێنه‌كراوه
دوو وه‌رزشوان جووڵه‌یه‌كی وه‌رزشی ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه هیچ وه‌رزشوانێك پێش ئه‌وان ئه‌نجامی نه‌داوه.
هه‌ریه‌ك له فرێد فوگین، ڤینس ریفێت، دوو وه‌رزشوانی پهرهشووتهوانن، به‌ڵام ئه‌وجاره‌یان جووڵه‌یه‌كی جیاوازتر له خۆهه‌ڵدانه خوارهوهیهكی ئاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
فوگین و ریفێت، به بۆنه‌ی 20هم ساڵه‌ی دهستپێكردنییان به وه‌رزشه‌كه، جووڵه‌یه‌كی جیاوازیان ئه‌نجامدا، ئه‌ویش خۆ هه‌ڵدان بوو له لووتكه‌ی چیای ئه‌لپی سویسرا به سمۆره، كه جلێكی تایبه‌ته و توانای مانه‌وه‌ی زیاتر به‌م وه‌رزشوانانه ده‌به‌خشێت له ئاسمان.
دوو وهرزشوانهكه هه‌ر له ئاسمانه‌وه ده‌چنه‌وه ناو ئهوفڕۆكهیه كه به‌خێرایی 85 میل له كاتژمێرێك ده‌ڕوات، به شێوه‌یه‌كیش له ئاسمان ده‌فڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بارێكی گونجاو بۆ ئه‌و دوو پهرهشووتهوانه بگونجێنێت و بگه‌ڕێنه‌وه ناو فڕۆكه‌كه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)