ده‌نگی ناڕه‌زایی عێراق روخساره كۆنه‌كان له‌ده‌سه‌ڵات ره‌ت ده‌كاته‌وه
با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه رێگری له هاتنه‌وه‌ی روخساره كۆنه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان بكه‌ین و خۆپیشاندانێكی ملیۆنی بۆ چاكسازی ئه‌نجام بده‌ین
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی ناوه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه میلییه‌كان داوای له خه‌ڵكی عێراق كرد، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی روخساره كۆنه‌كان له ده‌سه‌ڵات، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بێنه سه‌ر شه‌قام.
ئه‌و لێژنه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌م شێوه‌یه داوایه‌كی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عێراق كرد: "ئه‌ی خه‌ڵكی عێراق، ئه‌ی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ده‌ستی سته‌مكاران، بۆئه‌وه‌ی چیتر ده‌رفه‌ت به گه‌نده‌ڵكاران نه‌ده‌ین جارێكی دیكه فه‌رمانڕه‌وایی چاره‌نووس و سه‌روه‌تی ئێمه و ئاینده‌ی رۆڵه‌كانمان بكه‌ن، هه‌روها بۆئه‌وه‌ی بواریان پێ نه‌ده‌ین له‌سه‌ر سیاسه‌تی خه‌ڵه‌فاندنی خه‌ڵك و تایفه‌گه‌ری به‌رده‌وام بن و كۆشكه‌كانیان به سه‌روه‌ت و خوێنی ئێمه بونیات بنێن، داواتان لێ ده‌كه‌ین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی بۆ سزادان و دادگاییكردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه به‌رز بكه‌ینه‌وه، كه موسڵیان فرۆشت و به گه‌نده‌ڵیه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سپایكه‌ر و سه‌گڵاویه و چه‌نده‌ها تاوانی له‌مشێوه‌یان ئه‌نجامداوه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی لێژنه‌ی ناوه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانی میللی عێراقیدا هاتووه "با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه و به‌هێز و ئیراده‌وه رێگری له هاتنه‌وه‌ی روخساره كۆنه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان بكه‌ین و خۆپیشاندانێكی ملیۆنی بۆ گۆڕین و چاكسازی ئه‌نجام بده‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌ینی داهاتوودا هه‌موومان له‌كاتژمێر سێی ئێواره دێینه سه‌ر شه‌قام و له‌و چالاكیانه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین".