جۆرە بەكتریایەك لە بۆشایی ئاسمان دۆزرایەوە

"بەكتریاكە لە زەوییەوە نەھاتووە"

K24 - ھەولێر

بۆشایگەرێكی رووسی رایگەیاند، جۆرە بەكتریایەكیان لە بۆشایی ئاسمان دۆزیووەتەوە، كە ئاماژەن بۆ بوونی ژیان لە دەرەوەی سنووری بۆشایی زەویی.

ئەنتۆن شكاپلێرۆڤ، بۆشایگەری رووسی رایگەریاند، بەكتریاكە زیاتر لە 3 ساڵە لە دەرەوەی ناوەندی بۆشایگەری نێودەوڵەتی ئای ئێس ئێس دەژی.

ئەنتۆن ئەوەشی رایگەیاند كە بەكتریاكە لە زەوییەوە نەھاتووە، بەڵكو لە بۆشای ئاسمان لە شوێنێكی نادیار، بە شێوەیەك لە شێوەكان گەیشتووەتە ناوەندی بۆشایگەری نێودەوڵەتی.

بۆشایگەرەكە دەشڵێت، لە تاقیكردنەوەكانیان بۆیان دەركەوتووە، كە بەكتریاكە لە سەخترین بارودۆخە فیزیاییەكان دەژیت و بەرگە دەگرێت.