پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق یەکلایی نەبووەتەوە

"بووەتە رێگری سەرەکی لە بەردەم ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان"

K24 - ھەولێر

بەهۆی ناکۆییەکان لەسەر دیاركردنی بودجەی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 نەخراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق.

رۆژنامەی قودسی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، کەمکردنەوەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە 17% بۆ 12.67 ناکۆکییەکی گەورەی لەنێو لایەنەکان دروستکردووە و بووەتە رێگری سەرەکی لە بەردەم ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2018، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین پەرلەمانتار دووپاتیانکردووەتەوە، پڕۆژە یاساکە گەیشتووەتە دەستەی سەرۆکایەتی، بەڵام تا ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی کار.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت، داوای زیادکردنی بودجەکەیان دەکەن و داوای گەرەنتی جێبەجێکردنی ئالیەتی (پێترۆ دۆلار) دەکەن.