خەڵكی كوردستان یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەكەنەوە

موسڵمانانی كوردستان پیرۆزبایی یادی مەولوود لەیەكتر دەكەن

K24 - ھەولێر

وەك نەریتێكی ساڵانە لە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد مستەفا، خەڵكی كوردستان بە ئەنجامدانی مەولود و بەشینەوەی شیرینی و گوتنەوەی دروشمی ئاینی ئەو یادە دەكەنەوە.

یەكێك لەو شارانەی كە عێراق و كوردستان مەولودی لە دایكبوونی پێغەمبەری تێدا بە جۆشوخرۆشتر بەڕێوەدەچێت ھەولێرە، ھەموو ساڵێك لە ناو بازاڕی ھەولێر خەڵك رێژەیەكی زۆر كۆدەبنەوە و شیرینی دەبەشنەوە و دروشمی ئاینی دەڵێنەوە، ھەروەھا لەم رۆژەدا لە زۆربەی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی خەڵكی شیرینی و گۆشت و سەمون وەك خێرو سەدەقە بۆ ماڵان دەبەن.