"پوتین سه‌رده‌كه‌وێ و ئه‌مریكا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێده‌هێڵێ"
سه‌رۆكی رووسیا جه‌نگی برده‌وه‌و خۆی بۆ جه‌نگی ئاشتی ئاماده ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگی سووریا ئاماده‌كردووه، پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگی خۆنمایشكردنی بۆ وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بردووه‌و خۆی كرده ئه‌و پیاوه‌ی كه"هاوپه‌یمانه‌كانی له ته‌نگانه و نه‌هامه‌تیدا جێناهێڵێ" و بووه به یاریكه‌رێكی لێهاتووی سه‌ر شانۆی جیهانی.
له‌و كاته‌ی هه‌ندێك شرۆڤه هه‌ن له ده‌ستكه‌وته‌كانی رووسیا كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و به به‌شێك له ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه‌دا ناوده‌به‌ن، به‌ڵام شاره‌زا نزیكه‌كان له پینتاگۆن، له‌باره‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی رووسیا له مه‌یدانه چۆڵه‌كاندا، هۆشداریی ده‌ده‌ن، كه ئه‌مریكا ته‌سلیمی دیفاكتۆیه‌كی نوێ ده‌كات و ده‌رفه‌ت بۆ مۆسكۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تا مه‌رجه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێ كه زۆرتر به مه‌یدانی سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریكا ناوده‌برێ.
شاره‌زایان پێیانوایه، چاره‌سه‌رییه‌كانی داهاتووی قه‌یرانی سووریا پشت به‌و نه‌خشه رێگایه ده‌به‌ستێت كه كرملین دایده‌ڕێژێ، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه مۆسكۆ ده‌بێته مه‌رجه‌عی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌ت و كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ژموونی ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی له سووریا.
سه‌رچاوه‌ی دیپلۆماسی ئاگادار، جیهانی عه‌ره‌بییان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه "هاتنه ناوه‌وه‌ی رووسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هۆی هه‌ڵوێسته پڕ دوو دڵییه‌كانی ئیداره‌كانی ئۆباما و تره‌مپ، وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه پاڵداوه تا جێگره‌وه‌ی دیكه بدۆزنه‌وه كه له توانایدا بێت ئاسایشی ستراتیژی وڵاتانی ناوچه‌كه دابین بكات و رووسیاش ده‌بێته ئه‌و لایه‌نه‌ی په‌نای بۆ ده‌برێت، چونكه ئیتر واشنتن توانای دابینكردنی ئه‌و خواستانه‌ی نییه".
ئه‌و سه‌رچاوه بریتانیانه، هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاتانی كه‌نداو و توركیا، كه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی رووسی، كردوویانه‌ته پێوه‌رێك تا بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی دیارنه‌بوونی ئیراده‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و پشتێكردنی وڵاتان له واشنتن له لایه‌كی دیكه‌وه، رووسیا ده‌كاته شوانی ناوچه‌كه".
شاره‌زا رۆژئاواییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پییانوایه "پێشبڕكێی نێوان واشنتن و مۆسكۆ له مه‌یدانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به ئاراسته‌ی بردنه‌وه‌ی رووسیا ده‌چێت و سه‌ركه‌وتنی پوتین له نزیكبوونه‌وه‌ی پرسی سووریادا، پێگه‌ی رووسیا له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری ده‌كات".
دیپلۆماتكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: "ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌رده‌می ئۆباماوه تێیدا ده‌ژی، هێشتا له‌سه‌رده‌می تره‌مپ دا له هه‌مان بارودۆخدایه. ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش نه‌یتوانییوه دیپلۆماسییه‌تێكی پێگه‌یشتوو بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته پڕ گرژیی و هه‌رایه پیشكه‌ش بكات كه ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت په‌یڕه‌و بكرێت. هه‌روه‌ها ركابه‌ریی نێوان تیلرسن و جه‌یرد كۆشنێری زاوا‌و راوێژكاری تره‌مپ كه‌تووه‌ته تاریكییهكهوه پێناچێت له توانایدا بێت هیچ ئاماده‌گییه‌كی دیپلۆماسی به‌رهه‌مبهێنێت و وه‌ك ئه‌و سیاسه‌ته رێكوپێكه بێت كه كرملین و لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌رهه‌میان هێناوه".
رۆجه‌ر بوێز، شرۆڤه‌كاری سیاسی بریتانی له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و یارییه‌ی پوتین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یكات، ئه‌مریكای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، به‌هۆی واقیعیبوون و شاره‌زایی پوتین له بارودۆخی ناوچه‌كه، توانیوویه‌تی به‌سه‌ر ئۆباما و ترمپ دا سه‌ركه‌وێت".
ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "هه‌ندێك ساته‌وه‌خت مۆسكۆ و واشنتن پێویستیان به هاوكارییه‌كی روون هه‌یه له نێوانیاندا، به‌ڵام پوتین زۆربه‌ی جاره‌كان ده‌یه‌وێت یاری به تره‌مپ بكات و بیخهڵهتێنێ، هه‌ر بۆیه پویتن سیناریۆی زۆری بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌یه".
◄ تا ئه‌و كاته‌ی كرملین جێگره‌وه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌هێڵێته‌وه
◄ بنكه‌ی سه‌ربازی رووسی له ته‌ڕتووس فراوان و گه‌وره ده‌كات
◄ بڕیار ده‌دات كێ ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه
◄ بونیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانه وێرانبووه‌كه‌ی سووریا ده‌خاته ئه‌ستۆی وڵاتانی رۆژئاوا
◄ كشانه‌وه‌ی له سه‌رخۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
هه‌وره‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه كردییه سه‌ر داعش، ریگه‌ی بۆ مۆسكۆ خۆشكرد 600 جۆر له چه‌كه‌كانی تاقیبكاته‌وه، له‌وانه‌ش چه‌كه كۆنه‌كانی كه له كۆگاكاندا مابوونه‌وه. ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ی ئێس -ی‌و 25 كه نه‌یتوانی ئامانجه‌كانی به وردی بپێكێت و به‌هۆیه‌وه 1600 رووداوی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا خوڵقاند، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی باش په‌ره‌ی به‌و فڕۆكه‌یه داوه".
كرملین سیناریۆی زۆریشی بۆ قۆناغی پاش داعش هه‌یه كه شرۆڤه‌كاره‌كان به "سه‌ركه‌وتنی پوتین" ناوی ده‌به‌ن و تا دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی ئه‌سه‌د، له ده‌سه‌ڵات ده‌یهێڵنه‌وه و رووسیا بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی خۆی له ته‌ڕتووسی سووریا فراوان ده‌كات تا بتوانێت ده‌یان كه‌شتی جه‌نگی له خۆ بگرێت".
هه‌روه‌ها مۆسكۆ سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی راپۆرتێكه تا له رێگه‌یه‌وه ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكات كه كێ نوێنه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه و له‌سه‌ر مێزی دانووستان كۆده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها لیستێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانه وێرانبووه‌كه‌ی سووریا بخاته به‌رده‌ستی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا هێدی هێدی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێته‌وه".