رووسیا داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كانمان ناپچڕێنین
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی رووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، داوایه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ره‌تكردووه‌ته‌وه.
داواكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دوای ئه‌وه دێت، رۆژی چوارشه‌ممه، پیۆنگ یانگ، مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی تاقیكردووه‌ته‌وه و كیم جۆنگ ئون، دیكتاتۆره بچووكه‌كه، خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه كیشوه‌ربڕه‌كه‌ش، كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور، رایگه‌یاند، ده‌ستكه‌وتێكی مێژووییان به‌ده‌ستهێناو و ئێستا مووشه‌كه‌كانییان ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "چه‌ند جارێك دووپات‌مان له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵدان بۆ گوشار و سزادان بێسوودن و پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێزی دانووستان".
رووسیا له رێگه‌ی نێردراوی خۆی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور كرد، مانۆری سه‌ربازی، كه بڕیاره له دیسه‌مبه‌ری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، رابگرن و گوتی: "ئه‌و كاره هه‌ڵوێستی توندی به دوادادێت".
هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش گوتی: "به هه‌موو هێزی خۆمان داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین گرژییه‌كان رابگرن" و روونیشی كرده‌وه، "گرنگه هه‌نگاوێك بگه‌ڕێنه‌وه دواوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكرێت".