میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا: تره‌مپ رێكس تیله‌رسن له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه
تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، كۆشكی سپی تاووتوێی پرسی لابردنی رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات و پێشبینیش ده‌كرێت مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری پیشووی سی ئای ئه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، پێشتر تیله‌رسن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ناكۆكی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه.
پێشتریش باس له‌وه كراوه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه له به‌رده‌م كارمه‌ندانی كۆشكی سپی، تره‌مپی به "گه‌مژه" وه‌سف كردووه.
