نوێترین دیمه‌نه‌كانی سه‌ختی ژیانی خه‌ڵكی سه‌رپێلی زه‌هاو له كوردستان24 ببینه
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێشتا پێویستی به هاوكاریه و له مه‌رزی په‌روێزخانیش رێگری له گه‌یشتنی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی سه‌رپێلی زه‌هاو كراوه
K24- هه‌ولێر:
کوردستان ٢٤ نوێترین دیمەنەکانی ماڵ وێرانبوون و سەختی ژیانی خەڵکی زیانپێگه‌یشتووی بومەلەرزەکەی مانگی ڕابردوو له سه‌رپێلی زه‌هاو دەخاتە ڕوو.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا نیشان ده‌درێت، خەڵکی ھێشتا پێویستی زۆریان بە کۆمەک و ھاوکاری ماوە. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، لە مەرزی پەروێزخان رێگری کراوە لەوەی ھەندێک لە کۆمەکی کەمپینەکان بگەیەنرێتە شوێنی ڕووداوەکان.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، مامۆستایانی ئاینی داوا دەکەن مانگی مه‌ولود بکرێتە مانگی بەخشینی زیاتر و هاوكارى زياتر بۆ لێقه‌وماوان.
له مه‌رزی په‌روێزخان رێگری له گه‌یشتنی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی سه‌رپێلی زه‌هاو كراوه