بەھۆی بوومەلەرزە دۆخی نائاسایی لە ناوچەیەكی كوردستان راگەیەندرا

بوومەلەرزەیەكی دیكە لە ناوچەكەیدا

K24 - ھەولێر

بەھۆی بوومەلەرزەی رۆژی ھەینی لە پارێزگای كرماشان ئەمرۆش سەرجەم قوتابخانەكانی ئەو پارێزگایە داخراون و دۆخێكی نائاسایی راگەیاندراوە.

رۆژی ھەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 لە قەزای كۆزان و گوندەكانی دەورووبەری لە پارێزگای كرماشانیدا، ھۆشەنگ بازوەند پارێزگای كرماشان رایگەیاند، ئەوە پاش بوومەلەرزەكەی 12 ی مانگی رابردوویە، و تاكو ئێستا 9 كەس برینداربوونە.

شەوی رابردوو بەھۆی نیگەرانی خەڵكی ئەو ناوچەیە ھەتا بەیانی لە دەرەوە بوونە، ھەربۆیە پارێزگاری كرماشان رایگەیاندووە كە ئەمرۆ شەممە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی كرماشان داخراون.