ئەردۆغان سكاڵا تۆمار دەكات
خێزانی ئەردۆغان داوای قەرەبوو دەكەن
K24 - ھەولێر
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەسە نزیکەکانی ئهوانهی ناویان لە لایهن كهمال کڵچدارئۆغڵودا ھاتووە، كه پارهیان له بانكهكانی دهرهوهی توركیا ههڵگرتووه، بەداواکردنی قەرەبوو بەبڕی ملیۆنێک و 500 ھەزار لیرەی تورکی سکاڵایان لەسەر کڵچدارئۆغڵو تۆمارکرد.
پارێزەرانی ھەریەک لە ئەردۆغان، کوڕەکەی بوراک ئەحمەد ئەردۆغان، زاواکەی زیا ئیلگەن و براکەی مستەفا ئەردۆغان، سکاڵانامەیەکیان پێشکەش بە دادگای ئیستانبوڵ کرد.
لە سکاڵانامەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە کە کڵچدارئۆغڵو لە 28ی تشرینی دووەم، ئەردۆغان و کەسە نزیکەکانی به ههڵگرتنی پاره له دهرهوهی توركیا تۆمهتبار كردبوو.