پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجە تاوتوێ دەکات

"هیچ رێژەیەکی لەناو پرۆژەیاساکەدا بۆ هەرێمی کوردستان دیار نەکردووە"

K24 - ھەولێر

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2018 دەکرێت.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان خویندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو حکومەتی عێراق پرۆژەیاساکەی رەوانەی پەرلەمان کرد.

لەبارەی پشکی کورد لە پرۆژەیاسای بودجەدا پێشتر مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24 راگەیاند، حکومەتی عێراق بەهۆی فشارە نێودەوڵەتیەکانەوە، هیچ رێژەیەکی لەناو پرۆژەیاساکەدا بۆ هەرێمی کوردستان دیار نەکردووە، تەنیا ئاماژە بەوە داوە کە پشکی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانەکەی دیار بکرێت.