مالیكی: پاش هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی پێكده‌هێنین
مالیكی: یه‌ك لیستی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هه‌ڵبژاردن بیرۆكه‌ی منه
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند: "به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی به یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیرۆكه‌ی من بووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاش هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ درووست بكه‌ین".
مالیكی له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه "به‌شداریكردنی حه‌شد به یه‌ك لیست بیرۆكه‌ی منه، ئه‌و گرووپانه‌ش بریتین له (به‌در و عه‌سائیبی ئههلوولحهق و جوندولئیمام و سه‌ید شوهه‌دا).
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت: "دوای هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ پێكده‌هێنین، ده‌رچوونی به‌در له ده‌وڵه‌تی یاسا، واتای ئه‌وه نییه له كرۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه چووبنه ده‌ره‌وه، كێشه و ناكۆكیشیان نییه و پرسی چوونه ده‌ره‌وه‌شیان هێشتا به‌ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه".