ئه‌ردۆغان: ئه‌مريكا ناتوانێت دادگاييمان بكات
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ناتوانێت دادگايى توركيا بكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ناتوانێت دادگايى توركيا بكات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا بازرگانى ئاڵتوونى توركى، ره‌زا زه‌رابى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى ئاشكرايكردبوو، توركيا مه‌يلى بۆ پێشێلكردنى سزا ئابوورييه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌بووه و به‌و هۆيه‌وه داواى دادگاييكردنى به‌رپرسێكى بانكيى سه‌ر به توركيا ده‌كرێت.
ئه‌و بازرگانه توركى ئێرانييه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردبوو، سياسييه‌كانى توركيا له سه‌روويانه‌وه ئه‌ردۆغان گوێيان به سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌داوه.
زه‌راب ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، ئه‌ردۆغان مۆڵه‌تى به دوو بانكى توركى دابوو ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زيران بوو بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران بكه‌ن.
ئه‌نقه‌ره بڕواى وايه گه‌واهيدانى زه‌راب له ئه‌مريكا ئامانج لێى هێرشكردنه سه‌ر ئابوورى توركيايه.
ئه‌ردۆغان له ميانى وتارێكيدا كه ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى كرد، گوتى: هيچ كاتێك ناكرێت و نالوێت رێگه بدرێت ئه‌مريكا دادگايى وڵاته‌كه‌مان بكات.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵ بڵاويكردووه‌ته‌وه، توركيا هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕوا به ئيداره‌ى ئه‌مريكا بهێنێت كه گرووپه‌كه‌ى فه‌تحوڵڵا گويله‌ن ده‌ست له كاروبارى كۆنگرێس وه‌رده‌ده‌ن و ده‌يانه‌وێت لۆبى بۆ گويله‌ن له دژى ئه‌ردۆغان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز