ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگی مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كان ده‌كات
ترسی مووشه‌كه‌كانی كیمی لێنیشتووه
K24 - هه‌ولێر:
دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نن، ئاژانسی تایبه‌ت به پارێزگاریكردنی وڵات له هێرشه مووشه‌كییه‌كان، سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كییه له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوا.
ئه‌و دوو ئه‌ندامی روونیشی ده‌كه‌نه‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه كیشوه‌ربڕه‌كانی كۆریای باكوور، مه‌ترسیدارن و پێویسته ئه‌مه‌ریكا رێكاری پێویست بۆ پارێزگاریكردن بگرێته‌به‌ر.
دامه‌زراندنی به‌رگری مووشه‌ك "تاد" له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا، بۆ به‌رگرتنه له ئه‌گه‌ری ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه بالیستییه‌كان له‌لایه‌ن كۆریای باكوور، هاوكات هه‌مان سیسته‌می به‌رگری له كۆریای باشووریش داده‌مه‌زرێنرێت.
مایك رۆگه‌رز، سه‌رۆكی لێژنه‌ی لاوه‌كی هێزه ستراتیژییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، كه سه‌رپه‌رشتی به‌رگری مووشه‌كی ده‌كات، ئامانجی ئه‌و ئاژانسه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، كه پلانی هه‌یه ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه بڵاوه‌پێبكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌دمیرال جۆن هێڵ، سه‌رۆكی ئاژانسی پارێزگاری هێرشی مووشه‌كی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستا ئاژانسه‌كه‌یان هیچ فه‌رمانێكی بۆ بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و سیسته‌می تاد پێنه‌گه‌ییشتووه.

هه‌ریه‌ك له رۆگه‌رز و ئاده‌م سمیس، له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، نیازی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، كه پلانی هه‌یه خۆی بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌كه ئاماده‌بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و دوو كۆنگرێسمانه، دوو سیسته‌می به‌رگری تاد، له كۆریای باشوور و دوورگه‌ی گوام له زه‌ریای هێمن دانراون، ئه‌مه‌ریكا حه‌وت سیسته‌می له‌و جۆره‌ی هه‌یه، وێڕای جێگیربوونی هه‌ندێكیان، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان به‌رده‌وام له جێگۆڕكێ دان.
كۆمپانیای لۆكهێد مارتن، به‌رهه‌مهێنه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی تاد، ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بدات و ته‌نها ده‌ڵێت: "كۆمپانیاكه ئاماده‌ی هاوكاری ئاژانسی به‌رگری مووشه‌كی و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات".
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، كۆریای باكوور رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی كیشوه‌ربڕی به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات.
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكووریش رایگه‌یاند، ئێستا مووشه‌كه‌كانییان ده‌گاته خاكی ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكووریش رایگه‌یاندووه، مووشه‌كی بالیستی هواسۆنگ – 15، هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه و ده‌توانرێت ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا بكرێت.
لای خۆیه‌وه جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له دوای تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی كۆریای باكوور، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌ف پۆست