نابینایەك كاری چاوساغێك دەكات
فیتەرێکی نابینا رۆژانه شوفێرێكی زۆر رووی تێدهكەن
K24 - ھەولێر
گەنجێکی نابینا فیتەرێکی کارامەیە و بەھۆی لێھاتوویی و جوانی ئیشەکەیەوە زۆرێك لە شۆفێرەکان رۆژانە رووی تێدەکەن. شەڕ و گەمارۆکانی سەر یەمەن ملیۆنان گەنجی ئەو وڵاتەی بێکار کردووە و قەیرانی دارایی سەرتاپای وڵاتی گرتووەتەوە، بەڵام ئەو گەنجە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە رووبەڕووی ھەموو ئاستەنگەکان بووەتەوە.