محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ مه‌حمود عه‌باس: بۆ ئیسرائیل ده‌ست له قودس هه‌ڵگره
بن سه‌لمان ته‌نیا دوو مانگی وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه بۆ عه‌باس دیاریكردووه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "مه‌عه‌ن"ی فه‌له‌ستینی، نه‌بیل ئه‌بو روده‌ینه گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین باسی له پێشنیازه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشیی سعودیا بۆ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین كردووه. ئهبورودهینه گوتوویه‌تی، ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی فه‌ڵه‌ستین كه قودس پایته‌خته‌كه‌ی نه‌بێت هیچ راست نییه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌بو روده‌ینه وه‌ڵامێكه بۆ پێشنیازێكی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، كه له رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرایه‌وه و باسی له‌وه كردووه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه پێشنیازی پلانێكی بۆ ده‌وڵه‌تبوونی فه‌له‌ستینی كردووه و داوای له مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین كردووه، ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستی به‌بێ قودسی رۆژهه‌ڵات پێكبهێنێت.
هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح و حه‌ماس و بره‌پرسانی وڵاتی لوبنانی گواستۆته‌وه، بن سه‌لمان ته‌نیا دوو مانگی وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه بۆ عه‌باس دیاریكردووه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا عه‌باس پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین ئه‌و پێشنیازه‌ی بنسهلمانی ره‌ت كردۆته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه به‌ڵێنی به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیازه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاری و پشتگیری عه‌باس و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كات.