ئێران مەرجەكانی فەرەنسا رەتدەكاتەوە
داوای دیداری ماكرۆن و خامنەیی دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئێران مەرجەكانی فەرەنسا بۆ سەردانەكەی ماكرۆن بۆ تاران رەتدەكاتەوە و لەبەرانبەردا چەند مەرجێك بۆ فەرەنسا دیاردەكات.
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، فەرەنسا بۆ سەردانەكەی ئيمانوێل ماكرۆن، بۆ ئێران لە نامەیەكدا كە لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی گەیاندووە چەند مەرجێكی بۆ ئێران دەست نیشانكردووە.
بە گوتەی جەواد كەریمی قودوسی، فەرەنسا داوای چاوپێكەوتنی ماكرون و عەلی خامنەیی رێبەری ئێرانی كردووە و داواش دەكات لەبارەی بەرنامە موشەكییەكانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە وەڵامی مەرجەكانی فەرەنسادا، ئێران بەھەرجۆرە دانوستانێكی لەبارەی بەرنامە مووشەكییەكانی رەتكردۆتەوە و چەند مەرجێكیشی بۆ سەردانەكەی سەرۆكی فەرەنسا بۆ تاران دیاریكردووە، بەڵام ئاماژەی بە ناوەرۆكی مەرجەكانی ئێران لەوبارەوە نەكردووە.