نه‌ته‌نیاهو باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات
په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانییان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی به نیازه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی به‌رده‌وام بێت و په‌ره‌ی زیاتریشی پێ بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندی زیاتر بنیات ده‌نێن.
نه‌ته‌نیاهو له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی "كنیست" رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ له‌گه‌ڵ وڵاتان، پێشكه‌وتنێكی مێژوویی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، باسی له‌وه‌ش كردووه، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كاندا هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندی ئێستا ته‌لئه‌ڤیڤ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا باكوور و باشوور، ئه‌فریقیا و ئاسیا هه‌یه و نزیكبوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی زلهێز هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا، چین، رووسیا، هیندستان، ژاپۆن و ژماره‌یه‌ك وڵاتی له گرووپی 20ی ئابووری.
نه‌ته‌نیاهو، ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا هه‌یه.