ئه‌ردۆغان هۆشدارى ده‌داته تره‌مپ
"قودس هێڵى سووره بۆ موسڵمانان"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆشدارى دايه هاوتا ئهمريكييهكهى له باره‌ى مه‌ترسى "داننان به قودس وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل" و دووپاتيشيكرده‌وه، "قودس هێڵى سووره بۆ موسڵمانان".
ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێكدا رايگه‌ياند، "هه‌نگاوى داننانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا به قودسى داگيركراو وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل، ده‌بێته هۆى پچڕانى په‌يوه‌ندييه ديپلۆماتييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ ئيسرائيل".
ئه‌ردۆغان دووپاتيشيكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت ئه‌وا، رێگه‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى رێكخراوى هاريكارى ئيسلامى له ئيسته‌نبوڵ ده‌گرينه‌به‌ر و جيهانى ئيسلامى له رێى چالاكى جۆراوجۆره‌وه دهوروژێنين".
ئه‌گه‌رى داننانى ئه‌مريكا به قودس وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل نيگه‌رانى لاى وڵاتانى ئيسلامى درووستكردووه و له خۆرئاواش وڵاتێكى وه‌ك فه‌ره‌نسا نيگه‌رانى خۆى له هه‌ڵهێنانى ئه‌و هه‌نگاوه نه‌شاردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT