ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق: له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا مه‌زهه‌بیه‌كان دوور بكه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: پێویسته هه‌موو لایه‌ك تێبینی بكات و هه‌ست به‌و ئه‌مره واقعه بكات كه له عێراق ده‌گوزه‌رێت و راستیه‌كان ببینێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له‌عێراق كرد، خۆی له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا مه‌زهه‌بیه‌كان و تایفه‌په‌ره‌سته‌كان به‌دوور بگرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ژموونی به‌ربڵاوی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومییه‌كانی عێراق.
ئه‌م هۆشداریه له لێدوانێكی زیگمار گابرێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا هاتووه، كه له میانه‌ی كۆڕبه‌ندی به‌رلین بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی "كۆربه‌ر فاوه‌نده‌یشن" پێشكه‌شیكرد، كه ئه‌مڕۆ له‌شاری به‌رلین ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. گابرێل گوتی "پێویسته هه‌موو لایه‌ك تێبینی بكات و هه‌ست به‌و ئه‌مره واقعه بكات كه له‌ناو عێراق ده‌گوزه‌رێت و راستیه‌كان ببینێت".
ساڵانه كۆڕبه‌ندی "كۆربه‌ر فاوه‌نده‌یشن" بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا بەریوەدەچیت. کۆڕبەندەکەی ئه‌مجاره بە گوتاری وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا دەستی بەکارەکانی کرد و نزیکەی ۲٥٠ دیپلۆمات و سیاسەتوان و لیکۆلەری پەیوەندی نیودەولەتی تێدا بەشدارن. وێرای چەندین پانێڵ و دیبەیتیک، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی تایبەتیش تێدا بەریوەدەچیت.
له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كردووه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، لە چەندین دیدار و گفتوگۆدا، دوایین رەوشی کوردستان، قۆناغەکانی پاش ریفراندۆم، سیاسەتی بەغدا، هەلویستی هەریمایەتی، روانگە و سیاسەتی سەرۆک بارزانی و هەریمی کوردستان‌مان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا روونکردۆته‌وه.