شێخی ئه‌زهه‌ر دیداری جێگری تره‌مپ ره‌تده‌كاته‌وه
به‌هۆی ناساندنی ئۆرشه‌لیم به پایته‌ختی ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر، به‌هۆی بڕیاری ناساندنی ئۆرشه‌لیم له پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، دیداری مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی میسر بڵاویكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قاهیره، یادداشتێكی بۆ رێكخستنی دیداری نێوان شێخی ئه‌زهه‌ر و مایك پێنس پێشكه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب كۆببێته‌وه.
به‌هۆی بڕیاری ناساندنی ئۆرشه‌یلم "قودس" به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، دیداره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌زهه‌ره‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ش، شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه و شتێكیان به‌خشیوه كه شایسته نین و مافی خۆیان نییه.