زیاتر لە دوو مانگە زێڕ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه
"كاریگه‌ری نەرێنی خستووه‌ته سه‌ر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زێڕ"
K24 - ھەولێر
به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ماوه‌ی 70 رۆژه هیچ بڕه زێڕێك هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.
سه‌ندیكای زێڕینگرانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، هاورده نه‌كردنی زێر كاریگه‌ری نەرێنی خستووه‌ته سه‌ر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زێڕ، به‌ڵام له‌رووی نرخه‌وه زێڕ به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه چونكه په‌یوه‌سته به بۆرسه‌ی زێری جیهانییه‌وه.
به‌هۆی وه‌ستانی هاورده‌ی زێره‌وه زیانێكی زۆر به ئابووری هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه، چونكه له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی هه‌ر كیلۆیه‌ك زێر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 240 هه‌زار دینار وه‌ك باج له بازرگانانی وه‌رده‌گرت و ساڵانه‌ش به ده‌یان تۆن زێڕ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا.