"شه‌ڕی داعش كۆتاییهات"
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: سنووری عێراق و سووریا كۆنترۆڵكرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعش له عێراق راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/12/2017 له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی گووتی: "شه‌ڕی دژی داعش له عێراق كۆتایی هاتووه‌و هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كرده‌وه".
عه‌بادی گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانمان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كردووه، بۆیه لێره‌وه كۆتاییهاتنی جه‌نگی دژی داعش راده‌گه‌یه‌نم".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "داعش ویستوویه‌تی شارستانییه‌تمان بكوژێ، به‌ڵام هێزه‌كانمان توانیان به ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌ون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "من داوای كۆكردنه‌وه‌ی ھێز و چه‌كدار ناكه‌م له وڵات‌دا، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌نده‌ش هێزمان هه‌بێت سنووره‌كان و ئاسایشی وڵات بپارێزین".