سه‌در: سه‌رایا سه‌لام چیتر گروپێكی چه‌كداری نییه .. پێویسته عه‌بادیش رووبه‌ڕووی مالكی ببێته‌وه
سه‌در داوای لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی كه‌وتنی موسڵ و كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سپایكه‌ر له عه‌بادی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌نیا 45 رۆژی بۆ گروپه چه‌كداریه‌كه‌ی به‌ناوی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دیاریكرد، بۆئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌در تایبه‌ت بوو به فه‌رمانكردن به چه‌كدارانی گروپی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه گروپێكی تایبه‌ته به موقته‌دا سه‌در، بۆئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌دردا ئه‌وه‌بوو، كه دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی عێراق له چه‌كدارانی داعش و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرووه، به‌زووترین كات ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی كه‌وتنی موسڵ و كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سپایكه‌ر بكات و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و دوو دۆسیه‌دا تێوه‌گلاون، بدرێنه دادگا، كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق روویاندابوو.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته گروپه چه‌كداریه‌كه‌ی سه‌رایا سه‌لام له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا ته‌واوی چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رجه‌م باره‌گا چهكداریهكانیشیان تا كاتی پێویست دابخرێن، سه‌رایا سه‌لامیش له‌گروپێكی چه‌كداریه‌وه ببێت به ره‌وتێكی سڤیل. هه‌وره‌ها گوتیشی، پێویسته سه‌رایا سه‌لام سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ش راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان بكاته‌وه، كه كۆنترۆڵی كردوون، ته‌نیا سامه‌ڕا نه‌بێت.
هه‌ركاتێك باس له دۆسیه‌كانی كه‌وتنی موسڵ و كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سپایكه‌ر كرابێت، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و كه‌مته‌رخه‌می بۆ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق درێژكراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌و داواكاریه‌ی سه‌در له حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌وانه‌یه عه‌بادی بخاته دۆخێكی هه‌ستیاره‌وه، چونكه له‌لایه‌ك مالكی كه ده‌گوترێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری زیاتری لێ ده‌كرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تائێستا دیارترین ركابه‌ری عه‌بادییه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، له‌وانه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مالكی له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه له مه‌حاڵ نزیك بێت.