به هۆى بوومهلهرزهكهى كرماشانهوه تا ئێستا زياتر له 600 هاووڵاتى گيانيان لهدهستداوه
ژمارەی گیان لەدەستدراوانی بومەلەرزەی پارێزگای كرماشان بۆ 620 كەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ژمارەی كۆتایی قوربانیان رانەگەیاندراوە.
K24 – ههولێر:
ژمارەی گیان لەدەستدراوانی بومەلەرزەی پارێزگای كرماشان بۆ 620 كەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ژمارەی كۆتایی قوربانیان رانەگەیاندراوە.
ئاژانسی ئیرنا کە زمانحاڵی حکومەتی ئێرانە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوا ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەی 12ـی مانگی رابردووی پارێزگای کرماشانی راگەیاند، بە پێی ئامارەکە 620 کەس لە پارێزگای کرماشان گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین قوربانییەكان ھی ناوچەی سەرپێلی زەھاون كە 559 كەس لەوێ گیانيان لەدەستداوە، ههروهها لە سەلاسی باوەجانی 23 كەس گیانيان لەدەستداوە.
رۆژانە ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی سەرپێلی زەھاو و دەورووبەری زیاد دەكات، ژمارەیەك هاووڵاتى بێ سەروشوێنیش تاكوو ئێستا چارەنووسیان دیار نیە.