ئێران بودجهى پاسداران زياتر دهكات
لە بودجەی ساڵی داھاتووی ئێراندا، بودجەی بەرگری و سەربازیی زیاد دەكرێت و زۆربەی ئەو بودجەیەش بۆ كردهوهكانى سوپای پاسداران تەرخانكراوە.
K24 – ههولێر:
لە بودجەی ساڵی داھاتووی ئێراندا، بودجەی بەرگری و سەربازیی زیاد دەكرێت و زۆربەی ئەو بودجەیەش بۆ كردهوهكانى سوپای پاسداران تەرخانكراوە.
حەسەن رووحانی سەرۆکى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رۆژی یەكشەممە بودجەی پێشنیازكراوی حكوومەتەكەی بۆ ساڵی داھاتوو رادەستی پەرلەمانی ئێران كرد و تێيدا بودجەی ناوەندە سەربازیییەكان بۆ زیاتر لە 400 تریلیۆن ریاڵ، بەرزكراوەتەوە كە تایبەت دەبێت بە ناوەندە سەربازییەكانی سەر بە سوپای پاسداران و بڕیارە ساڵی داھاتوو بودجەی سوپای پاسداران بگاتە 7.26 هەزار ملیار تمەن.
مانگی رابردوو، ئیدارەی ئەمریكا, سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتی و ژمارەیەك لە كەسایەتی و كۆمپانیا و بانكەكانی سەر بەو رێكخراوەی خستە لیستی گەمارۆكانییەوە.