ئێران بودجه‌ى پاسداران زياتر ده‌كات

لە بودجەی ساڵی داھاتووی ئێراندا، بودجەی بەرگری و سەربازیی زیاد دەكرێت و زۆربەی ئەو بودجەیەش بۆ كرده‌وه‌كانى سوپای پاسداران تەرخانكراوە.

K24 – هه‌ولێر:

لە بودجەی ساڵی داھاتووی ئێراندا، بودجەی بەرگری و سەربازیی زیاد دەكرێت و زۆربەی ئەو بودجەیەش بۆ كرده‌وه‌كانى سوپای پاسداران تەرخانكراوە.

حەسەن رووحانی سەرۆکى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رۆژی یەكشەممە بودجەی پێشنیازكراوی حكوومەتەكەی  بۆ ساڵی داھاتوو رادەستی  پەرلەمانی ئێران كرد و تێيدا بودجەی ناوەندە سەربازیییەكان بۆ زیاتر لە 400 تریلیۆن ریاڵ، بەرزكراوەتەوە كە تایبەت دەبێت بە ناوەندە سەربازییەكانی سەر بە سوپای پاسداران و  بڕیارە ساڵی داھاتوو بودجەی سوپای پاسداران بگاتە 7.26 هەزار ملیار تمەن.

مانگی رابردوو، ئیدارەی ئەمریكا, سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتی و ژمارەیەك لە كەسایەتی و كۆمپانیا و بانكەكانی سەر بەو رێكخراوەی خستە لیستی گەمارۆكانییەوە.