زيانلێكهوتووانى بوومهلهرزهكهى سهرپێڵى زههاو له دهسهڵات نيگهرانن
لەسەداسەدی شوێنەكانی نیشتەجێبوونی خەڵكی سەرپێڵی زەھاو رووخاون و پێویستیان بە كابینهيه
K24 – ههولێر:
قایمقامی سەرپێڵی زەھاو رەخنە لە سستی گەیاندنی ھاوكارییەكان بە خەڵكی زيانلێكهوتووى ئەو شارە دەكات و داوای گەیاندنی ھاوكاریی بەپەلە بۆ نیشتەجێكردنی ھاووڵاتیانی سەرپێڵی زەھاو دەكات.
ئەكبەر سەنجابی قایمقامی سەرپێڵی زەھاو له رۆژھەڵاتی كوردستان، رەخنەی توند لە حكوومەت و نەگەیاندنی ھاوكاری پێویست بە خەڵكی سەرپێڵی زەھاو گرت و گوتى: لەو كەشوھەوا سارد دا خەڵك ھێشتا لە ناو خێمەی 10 مەتری و لەبارودۆخێكی خراپدا دەژین.
سەنجابی دەشڵێت، ھاوكارییەكان وەك خۆی ناگەیەندرێتە خەڵك و ئەو كابینه و كانێكسانەی بۆ خەڵكی ئەو ناوچانە دابینكراون، لە ئاستی پێویستدا نین.
قایمقامی سەرپێڵی زەھاو گوتيشى: 27 ھەزار خانووی ھاووڵاتیان لەو شارە رووخاون و بەپێی ئامارە بەراوردكارییەكان، لەسەداسەدی شوێنەكانی نیشتەجێبوونی خەڵكی سەرپێڵی زەھاو رووخاون و پێویستیان بە كابینه و كانێكس ھەیە.