پرۆژەکانی شارەوانی شارۆچکە و شارەدێیەکان ناگرێتەوە
داهاتی شارەوانییەکان تەنها پرۆژە بچووکەکانی پێ دەکرێت
K24 - ھەولێر
به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن بڕی 20% ئه‌و كرێیه‌ی ساڵانه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، وه‌ك داهات پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می داهاته‌كه ته‌نیا ده‌توانن پڕۆژه بچووكه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و پرۆژەکانیش شارۆچكه و شاره‌دێكان ناگرێته‌وه.