به‌غدا له‌گه‌ڵ دژبه‌ری دیمه‌شق رێكده‌كه‌وێت
هه‌سه‌ده و حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن
K24 - قامشلۆ
ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزەكانی عێراق لەسەر پێكھێنانی ژوورێكی ھەماھەنگی لەسەر سنوور رێككەوتن.
ھەسەدە راگەیاند، سەركردەكانیان لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی ھێزەكانی عێراق كۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێكردنی ئاسایشی سنوورەكانی نێوان عێراق و سووریا. دوای كۆبوونەوەكە ھەردوولا لەسەر پێكھێنانی ناوەندێكی ھەماھەنگی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا رێككەوتوون .